Accessibility links

سەرکردەی باڵای لەشكری ئەمەریکا سەردانی سوریا دەکات


سەرکردەی نوێی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی شەممە سەربارەت بە سەردانە نهێنییەکەی بۆ سوریا گوتی ئەو هەستی بە وابەستەییەکی ئەخلاقی کرد تا بچێتە نێو ناوچەی شەرەکانەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە ڕەوشی سەربازەکانی بپرسێت و خۆی پێشەوەچوونەکانی هەڵسەنگێنێت لە ڕێکخستنی جەنگاوەرە خۆجێییەکان و کوردەکان بە مەبەستی هەڵمەتێکی بۆ دەرکردنی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد ڕادەگەیەنێت ژەنەڕاڵ جۆسف ڤۆتێل لە وتووێژێکدا گوتویەتی "من بەرپرسیارێتی ئەم ئەرکەم لەسەرە بەرپرسیارێتی ئەو خەڵکەم لەسەرە کە لێرەن جا زۆر گرنگ بوو بۆم بێم و لە نزیکەوە ببینم ئەمان لەگەڵ چیدا مامەڵە دەکەن، و مەترسییەکانی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە هەڵبسەنگێنم."

ڤۆتێل کە تەنها 7 حەفتەیە ڕێبەرایەتی ئەرکەکانی ئەمەریکا دەکات، بوو بە باڵاترین سەرکردەی لەشکری ئەمەریکا کە لە دەمی دەستپێکردنی هەلمەتەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی 2014 وە چووبێتە ناو سوریاوە. هەلو مەرجەکە لە بارێکی نائاساییدا بوو چونکە ئەمەریکا هیچ یەکەیەکی شەڕکەری لە سوریا نیە و هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیش لەگەڵ سوریادا نییە. ڤۆتێل دەڵێت ئەو چەند ڕۆژنامەوانی لەگەڵ خۆیدا بردووە چونکە وەک دەڵێت " ئێمە هیچ شتێک ناشارینەوە، من نامەوێت خەڵکی گومانیان هەبێت لە کارەکانی کە ئێمە لێرە دەیکەین. دەبێت خەڵکی ئەمەریکا ئەو مافەیان هەبێت کە بزانن ئێمە لێرە چی دەکەین."

XS
SM
MD
LG