Accessibility links

بێگه‌رد تاله‌بانى : ئه‌گه‌ر بۆ يه‌ك جه‌لسه‌ش بێت ده‌بێت دكتۆر يوسف بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو بيناى په‌رله‌مان


بێگەرد تاڵەبانی

بێگەرد تاڵەبانی

بێگه‌رد تاله‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى سه‌وز له‌ په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له‌ باره‌ى كاركردنى يه‌كێتى و گوڕان دواى رێككه‌وتنامه‌ى نێوانيان ده‌ڵێت : يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئێمه‌ دانيشتن و دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ يه‌ك جه‌لسه‌ش بێت ده‌بێت دكتۆر يوسف بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو بيناى په‌رله‌مان، و ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر پێويستى به‌ ته‌واوكردنى نيسابى قانوونى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌يه‌‌ و تا ئيستاش بير له‌وه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ببردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر‌ ، له‌ ئاينده‌يه‌كى نيزيكدا سه‌ره‌دانى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كرێت.

مه‌به‌ستانه‌ چۆن ئه‌م دوخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ سياسيه‌ تيپه‌ڕێنن له‌ كاتێكدا پارتى ديموكراتى كوردستان سوره‌ له‌ سه‌ر گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و گۆڕانيش له‌ گه‌ڵ گۆڕانكاريدا نيه‌ له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌ماندا

ناوبراو وتى: ناكرێت بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان هه‌رچى داواى هه‌يه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌ لايه‌ن هێزه‌كانى ديكه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و داواكارى هيچ هێزێكى ديكه‌ قه‌بوڵ نه‌كات ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕێك بكه‌وين ده‌بێت سازش بكه‌ين، ئه‌گه‌ر دكتۆر يوسف ته‌نها بۆ يه‌ك جه‌لسه‌ش بێت ده‌بێت بێته‌وه‌ په‌رله‌مان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان متمانه‌ى وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌گه‌ر براده‌رانى پارتى برياريان دابێت په‌رله‌مان نه‌بێت له‌ كوردستاندا ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ى خويان پاشه‌كشه‌ نه‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر يه‌كێتى و گوڕان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى وه‌ك خوتان باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌گه‌يشتنه‌ رێككه‌وتن و خالي ناكوك و جياوازيان هه‌بوو، زور باسي دوو ئيداره‌ييش ده‌كرێت ليكدانه‌وه‌ى ئێوه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌

بێگه‌ر تاڵه‌بانى ‌ گوتى: له‌ لايه‌ن يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان يه‌كێك له‌ ماده‌ سه‌ره‌كيه‌كان كه‌ باسى لێوه‌ ده‌كرێت و زور تاكيدى لێكراوه‌ته‌وه‌ يه‌كه‌م يه‌ك پارچه‌يى خاكى كوردستانه‌ و دووه‌م مه‌سه‌له‌ى نه‌گه‌يشتنى سيماكانى دوو ئيداره‌ييه‌ واتا يه‌ك ئيداره‌ى پته‌ومان ده‌بێت و سێيه‌م شتيش كه‌ زور تاكيدمان له‌ سه‌ر كردووته‌وه‌ مه‌سه‌له‌ى ته‌حريمكردنى شه‌ڕى ناوخويه‌ له‌ نێوان هێزه‌ سياسيه‌ كورديه‌كاندا.

XS
SM
MD
LG