Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی 7 ئەندامی یەک خێزان لە سوریا دەکوژرێن


چالاکوانان ڕادەگەیەنن 7 ئەندامی خێزانێک لە هێرشێکی ئاسمانی کە بڕوا دەکرێت لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش لە گوندی ئەرشەفی باکوری سوریا ئەنجام درابێت کوژراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکان لە تورکیاوە چوونەتە سوریا و ئەو گوندەیان بۆردومان کردووە کە لە ژێر دەستی داعشدا بوو و 7 ئەندامی 1 خێزان لە ناویاندا 5 ژن و منداڵێکیش کوژراون.

کۆمیتەی هەماهەنگای خۆجێیی دەڵێت 10 کەس لەو گوندە کوژراون.

XS
SM
MD
LG