Accessibility links

ئەمین فەرەج: زیادبوونی توندوتیژی پەیوەندی بە ژینگەی سیاسی ، ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە هەیە


ڕەوتی توندوتیژییەکان، تیرۆر و کوشتنی خەڵکی بێتاوان لەسەر بنەمای ئاینی و نژادی لە چەندین وڵاتانی عەرەبی هەتا دێت زیاد دەکات. سەبارەت بە هۆکاری زیاد بوونی ئەم ئەمین فەرەج مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " مەسەلەی توندوتیژی دیاردەیەکی مرۆییە. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ئەم دیادیە زیاد بووە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر ئەم دیاردەیە لە ڕۆژهڵاتی ناوەڕاستدا زۆر زیادی کردووە".

بەڕێز فەرەج هۆکاری زیاد بوونی بە ژینگەی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایتی لەو وڵاتانەدا دەبەستێتەوە.

دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ ئەمین فەرەج

XS
SM
MD
LG