Accessibility links

باڵیۆزی عێراق بۆ ئوردن: چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا سنوری نێوان عێراق و ئوردن بکرێتەوە


دیپلۆماتێک دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت هەتا نزیکەی دوو هەفتەی تر سنوری نێوان عێراق و ئوردن بکرێتەوە، ئەمەش کۆتایی دەهێنێت بە 11 مانگی داخستی سنور و ڕێگەخۆش دەکاتەوە بۆ بازرگانی و گەڕانەوەی پەنابەرە عێراقییەکان.

سەفیا ئەلسوهەیل باڵیۆزی عێراق بۆ ئوردن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سنوری ترێبیل لە کاێکدا دەکرێتەوە کە هەر بۆمبێکی کە لەلایەن داعشەوە لە ناوچەکانی سنوری ئەنبار چێندرابێت پاک بکرێتەوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزە عێراقییەکان داعشیان لە شارۆچکەی ڕوتبەی دەرکردن کە ڕێگای سەرەکی بازرگانی نێوان ئوردن و عێراق بوو. ئەمەش نوێترین پێشوەچوونەکانە دژ بەو ڕێکخراوە توندڕەوەی کە لە ساڵێ 2014 وە دەستیان گرتووە بەسەر بەشێکی زۆری پارێزگای ئەنبار.

عێراق لە مانگی 7 دا سنوری لەگەڵ ئوردن داخست.

XS
SM
MD
LG