Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەی ئێستا لە قەیرانێکی زۆر قورسدایە


Salam Abdulla
Salam Abdulla

سەلام عەبدوڵا یەکێک لەو لێکۆڵەر و چاودێر و چالاکانەدایە کە بە بەردەوامی لە دەرکەوت و لێدوان و نووسینەکانێدا، جگە لە بابەتە جۆرا و جۆرەکان رەخنەکانی ئاراستەی وڵاتە سەرمایەدارەکان دەکات، بە تاێبەت ئەمەریکا، بریتانیا و هەندێ وڵاتانی تری ئەوروپایی. جاران جیهان بە زۆری لە نێوان دوو کامپدا دابەشکرابوو، کامپی گوایە " سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی و کامپی سەرمایەداری و ئیمپریالیستی" ئایا ئەمرۆ جیهان ئیتر بەو شێوە ماوەتەوە؟

کاک سەلام لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێستا گۆڕانکاریەکی تر رووێ داوە لەسەر ئاستی جیهان، کامپی سۆسیالیستی جیهانی لاواز بوە، بەڵام هێشتا چەندین (قطب) جەمسەری تر پەیدا بوونە لەسەر ئاستی جیهان، وەک جەمسەری چین، هیند، جەمسەری روسیا هەیە، ئەمانیش ئێستا لە ململانی لەگەڵ جەمسەرێکی سەرەکی کە دووای رۆخانی سۆڤیەت خۆێ بە بەهێزترین جەمسەر نمایش کرد لەسەر ئاستی دونیا، کە جەمسەری ئەمریکی و هاوپەیمانیەکانیە، کە ئێستاکە ئێمە لە ناو ئەم ململانیەداین".

کاک سەلام هەر وەها دەڵێت" ئێستا سەرمایەداری جیهانی لە بەرفراوانترین هێڕشی سەرمایەداری خۆێ نمایش ئەکا، ئەم هێڕشە بریتیە لە یاساکانی ئابوری کە کاتی خۆێ بە کاری هێنا، ئێسا بە ناوی لیبرالیەتی نوێ کە نوێەکەی بۆ زیاد کردووە بە کار ئەهێنێ، وە بە ئاگر و ئاسن ئەمە پەیڕەو ئەکا لەسەر ئاستی هەموو دونیا".

کاک سەلام دەشڵێت" ئێستا ئەوەی باسێکی گەرم بێ لە کوردستان، باسی پەیمانی سایکس – پێکۆتە SykesPicot بەڵێ 100 ساڵ تێپەرێ بە سەر ئەو پەیمانە بەڵام ئێمە ئێستا رووبەرۆێ سایکس – پیکۆتێکی تازە بوێنەتەوە، سایکس پیکۆتی بازاری ئازاد، سایکس پیکۆتی نەبوونی بوودجە، ئاو، ئەلنتریک، کارگوزاریەکان(خزمەتگوزاری) و یاری کردنی بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان".

کاک سەلام لە درێژایی قسەکانیدا دەڵێت" بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەی ئێستا لە قەیرانێکی زۆر قورسدایە، (مفاهیم) ی نیشتمان پەروەریەتی لە راستیدا لە ژێر پرسیاردایە، هەمان ئەم هێزانە کە ئێستاکە لە هەرێم فەرمارەوایی دەکەن، خەباتی نیشتمانیان پەیڕەو کرد، کەچی ئەبینین لسەر ئەنجام خۆیان بوون بە خاوەن کۆشک و دەسەڵات و کۆمپانیا و بانک و خەڵکەکەش بێ ئەلنتریک، بێ ئاو و بێ بژێوی ماوەتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:44 0:00

XS
SM
MD
LG