Accessibility links

سایە عومەر عەبدولڕەحمان: خەونی من بردنە پێشەوەی وڵاتەکەمە بە پڕۆژە زانستیەکانم


سایە عومەر عەبدولڕەحمان
سایە عومەر عەبدولڕەحمان

خوێندکارێکی پۆلی یازدە لە خوێندنگای کۆلیژی سلێمانی سەڵاحەدین بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی زانستیدا دەکات لە ستانی ئەریزۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سایە عومەر عەبدولڕەحمان وەک بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند لەگەڵ خوێندکارێکی تری هاوکاریدا توانیویانە لە ڕێی تێکەڵکردنیچەند مەتریاڵێکی سروشتیەوە مەرهەمێکی تایبەت پێکبهێنن بۆ چارەسەرکردنی سوتان بەبێ ئەوەی هیچ پەڵەیەک لە پاش چارەسەرکردن جێبهێڵێت لەسەر جەستەی کەسە سوتاوەکە.

دیمەنێک لە کۆنفرانسە نێونەتەوەییە زانستییەکەی ستانی ئەریزۆنا
دیمەنێک لە کۆنفرانسە نێونەتەوەییە زانستییەکەی ستانی ئەریزۆنا

سایە دەڵێت ئەو تیمارانەی تر کە بە مەرهەمی تر دەکرێن لە نەخۆشخانەکاندا شوێنی سوتاوییەکە بە جەستەی کەسەکەوە دەهێڵێتەوە چونکە مەتریاڵی کیمیایی لەو مەرهەمەدا بەکارهاتووە و دەشڵێت پاش ئەو تاقیکردنەوانەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانیدا بۆ کاریگەری ئەم مەرهەمە نوێیە دەرکەوتووە کە خێراتر و بە خەرجییەکی کەمتریش کەسی سوتاو چارەسەر کراوە.

نینیا ڕزگار، بەشدار لە پڕۆژە زانستیە هاوبەشەکەدا
نینیا ڕزگار، بەشدار لە پڕۆژە زانستیە هاوبەشەکەدا

ئەو کەسە سوتاوانەی بەم مەرهەمە نوێیە چارەسەریان بۆ کراوە خۆبەخشانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، سایە عومەر عەبدولڕەحمان هیوا دەخوازێت کە وەزارەتی تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم دەرمانە نوێیە بەکاربهێنێت لە نەخۆشخانەکاندا، وەک دەڵێت "هیوادارم ، ناتوانم وەڵامێکی سەد دەر سەد بدەمەوە بەس هیوام وایە کە بهێڵن."

سایە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم پڕۆژە زانستیەی لەسەر ئاستی عێراق خەڵاتی زێڕینی پێ بەخشراوە و دەشڵێت قەیرانی دارایی و ئابوری هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر ئەم پڕۆژە زانستیەی خۆیی و هاوڕێکەی وەک دەڵێت "هەموو شتەکان لە ئەستۆی خۆمانە و خۆمان بیری لێدەکەینەوە و هەموو شتێکمان خستۆتە ئەستۆی خۆمان کە بیکەین و یارمەتی وڵاتەکەمانی پێبدەین و بتوانین بەم پڕۆژەیە ناوی کوردستان بەرینە پێشەوە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:19 0:00

XS
SM
MD
LG