Accessibility links

هادی سۆفیزادە: ئەگەر هەموو پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوو بن دیسان کارێکیان لە دەست نایە


Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌
Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

هادی سۆفیزادە: ئەگەر هەموو پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوو بن دیسان کارێکیان لە دەست نایە

لە درێژایی مێژوودا چەندین پارت و رێکخراوە یان وەکو لاشەیەکی مردوویان لێ هاتووە و لە ناو چوونە وە یاخود بە هێز و توانایەکی نوێەوە خۆیان ساز داونەتەوە وە یاخود بە پێی پێداویستیەکانی قوناغە جیاوازیەکاندا ناوکانیان هاتووەتە گۆڕان، وە لە جیهان و کوردستانیشدا چەندین نموونە هەن، بەڵام وەکو باس دەکرێت هەندێک لە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رابوردوودا گیریان خواردوو و بگرە لە سەر ناوەکانیشدا جیاوازی و ناکۆکیشیان هەیە و گوایە توانای سازدانەوەشیان تێدا نەماوە. ئاخۆ چۆن دەروانینە ئاێیندەی پارتەکانی رۆهەڵاتی کوردستان؟

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر، چاودێری کاروبارەکانی رامیاری و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا ڵەکەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەگەر باوەرمان بە رەوتی (تکامل) ببێت، پرۆسەی (حیزب و جریاناتی سیاسی) لە کۆتاییدا بە پێی ( تکامل بشری) و کۆمەڵایەتی گۆڕانیان بەسەردا دێت، لە مێژووی کوردا بێجگە لە حیزب گەرایی و ئەمانە جۆرێک ( تقدس) گەرایی درووست بوە، کە ئەمە لە راستیدا هەڵە بوە".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت" کێشەی هەڵوەشانی حیزب و ئەمانە زۆر جار لە کۆمەڵگای ئەوروپاییشدا هاتوەتە ئاراوە، شتێکی وا سەیر نییە، بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەردەوام لە بەرەو دوواوە چوونەدا بوە، بزۆتنەوەی کوردی رووێ لە کزی ناوە، ئەمە نەک بە واتای ئەوە کۆمەڵگا، کۆمەڵگا ووشیار بوەتەوە، کۆمەڵگا بەردەوام خۆێ نوێ کردووەتەوە، بەڵام پارتەکان بەداخەوە لەو پرۆسەیە دوور کەوتوونەتەوە بە تاێبەت لە بە خۆدا چوونەوە".

کاک هادی دەشڵێت" پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە (حوکمی) ئەوەی لە چەندین ساڵی رابوردوودا پشتیان بە هێڕشی دەرەکی بۆ سەر ئێڕان بەستبوو، ئەم خەونە نەهاتە دی وە خۆشیان وەکو پارت توانای هەستانەوەیان نییە کە بتوانن کارێک بکەن کە تەنانەت ئەگەر هەموو پارتەکانیش یەکگرتوو بن دیسان کارێکیان لە دەست نایە".

کاک هادی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ ئەمرۆکە بۆچوونی من لەسەر داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان گرێ دراوە بە چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستانەوە، کە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شکەستی ئێران لە سوریا بە ئاوات دەخوازن کە پێیان وایە لەو رێگەوە ئەوان ئەتوانن بەسەر ئێراندا زاڵ ببن، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە شکەستی تورکیا لە قەیرانی سوریادا دەرگایەک چ بۆ رۆژئاوای کوردستان ، چ بۆ باشوری کوردستان وە چ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ئەکرێتەوە، بە شکەستی تورکیا رۆژئاوای کوردستان دەستی بە لێوارەکانی دەریای ناوەراست را ئەگا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:24 0:00

XS
SM
MD
LG