Accessibility links

سەرۆک ئۆباما وتاریک پێشکەش بە دەرچوانی زانکۆی ڕەتگەرس دەکات


سەرۆک ئۆباما دەرچوانی ئەمساڵی زانکۆی ڕەتگەرس هاندەدات کە گۆڕانکاری پۆزیتیڤانە بەدەستبهێنن لە جیهاندا سەرەڕای ئاستەنگەکانی کە دێتە بەردەمیان لە قەرزی خوێندنەوە بگرە هەتا دەگاتە ئاژاوەکانی جیهان.

سەردانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆک ئۆباما بۆ زانکۆی ڕەتگەرس هاوکاتە لەگەڵ 250هەمین ساڵی دامەزراندنی ئەو زانکۆیە وەکو زانکۆیەکی گشتی لە نیوجەرزی، کە کۆشکی سپی بە یەکێک لە بونیادە هەرە باشەکانی خوێندنی باڵا ناودێری کردووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست ڕایگەیاند سەرۆک ئۆباما لە وتارەکەیدا لە ستادیۆمی پیسکاتوەی سەنگی دەخاتە سەر ئەوەی دەرچوانی ساڵی 2016 چۆن بتوانن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی زەویدا بکەن.

لە 7 ی مانگی 5 یشدا سەرۆک ئۆباما وتارێکی لە زانکۆی هاوەرد لە واشنتۆن پێشکەش کرد و لەوێش بە خوێندکارانی ئەو زانکۆیەی کە بە زانکۆی ڕەشپێستەکان بەناوبانگ بوو، ڕاگەیاند پەیوەندی ڕەش پێست و سپی پێستەکان لە ماوەی 30 ساڵی ڕابوردوودا پێشوەچوونێکی زۆری بەخۆوە بینیوە بەڵام کاری زیاتریش ماوە بکرێت.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی ئەمەریکا ئێستا زۆر باشترە لە هەمو بوارێکدا بە بەراوەرد لەگەڵ ئەو کاتەی من لە ساڵی 1983 زانکۆم تەواو کرد.

XS
SM
MD
LG