Accessibility links

شوان شیخ ئەحمەد: پارتی زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە


shwan Shekh Ahmad
shwan Shekh Ahmad

شوان شیخ ئەحمەد: پارتی زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە

هەندێ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی هەرێمەوە رادەگەینن گوایە ووتویەتی" کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هیچ کاریگەریەکی لەسەر دۆخی هەرێم دا نانێت"

هەرچەند هەوڵێکی زۆرماندا لەگەڵ خودی کاک ئاری هەرسین دا لەو بارەیەوە قسە بکەین، بەڵام بە داخەوە بەدەستمان نەکەوت و ناچار بوین لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکی تری پارتیدا لو بارەیەوە ئەم هەڤپەیڤینە ئەنجام بدەین.

شوان شێخ ئەحمەد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من دەکرێ رای خۆم دەربرم لەسەر ئەو بابەتە نە وەک کاک ئاری، دەبێ پرسیار لە کاک ئاری بەرێزی خۆێ بکەن بۆ ئەو قسانەی کردوویەتی، بەڵام وەکو خۆم، وەکو ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە وە لەو پێناوەشدا چەندین هەنگاوی کاریگەریانەش هاوویشت بۆ ئەوەی بتوانێ یەکگرتوویی و تەباییەکە درووست بکرێتەوە و پەرلەمان کارا بکرێتەوە".

کاک شوان هەر وەها دەڵێت" من زۆر بە سەراحەت دەڵێم لەسەر مەسەلە چارەنووس سازەکان، لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوییەکان، لەسەر ئەو کەسەی رەهەندی سیاسی هەیە، هەر هەموویان پابەندن بە جێ بە جێ کردنی ئەجەندای حیزبەکەی خۆیانەوە".

کاک شوان دەشڵێت" ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکداین کە پێویستی بە (توافق) ی سیاسی دەکات لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی روو بەرووێ هەرێمی کوردستان بوەتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:16 0:00

XS
SM
MD
LG