Accessibility links

فیرقەى عەباسى قیتالى شیعە هێزەكانى لە كەركوک دەکشێنێتەوە


فیرقەى عەباسى قیتالى شیعە سەرجەم چەكە قورسەكانى و بەشێكى زۆر لە هێزەكانى لە باشورى كەركوک كشاندەوە و بەرەو باشورى عێراق گواستنیەوە كە پێشتر ئەو هێزەى بۆ ڕزگارکردنی گوندى بەشیر رەوانەى كەركوک كردبوو.

نازم كەهیە رێكخەرى نێوان هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "تەنها هێزێكى كەمى فیرقەى عەباسى قیتالى لە گوندى بەشیر ماون، زۆربەى چەكدارەكانى ئەو هێزە بەرەو باشورى عێراق پاشەكشەیان پێكرا."

هەرچەندە حكومەتى عێراق هێزێكى گەورەى ڕەوانەى ناوچەكە كردبوو، بەڵام گوندى بەشیرى باشورى كەركوک پێشتر بووبووە گرێ‌ كوێرە بۆ هێزەكانى حەشدى شەعبى و پێ‌ یان ئازاد نەدەكرا ، تا دواجار بەهەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگە لەبن دەستى داعش دەرهێنرا.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى میحوەرى داقوقى هێزى پێشمەرگە لەباشورى كەركوک ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"فیرقەى عەباسى قیتالى لەكاتى كشاندنەوەى هێزەكانیدا، ئاڵاى كوردستانی لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی هەڵكردبوو، وەكو ئاماژەیک بۆ هاوكارى كردنیان لەلایەن پێشمەرگەوە."

فیرقەى عەباسى قیتالى هێزێكی شەڕکەری شیعى سەر بە مەرجەعى باڵاى شیعەكانى عێراقە و، لە هەر ناوچەیەک شەڕی سەخت ڕووبدات حکومەتی عێراق ئەو هێزە ڕەوانە دەکات.

دقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG