Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا نزیکەی 3000 چەکداری داعشی کوشتووە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت هیچ وڵاتێـک هێندەی تورکیا شەڕی داعش ناکات و هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق نزیکەی 3 هەزار چەکداری داعشیان کوشتووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئستەنبوڵ لە وتارێـکیدا لە کۆنگرەی دەیەمی سەرکردە لەشکریـیەکانی وڵاتانی بەڵقان، ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەوەی دەڵێت تورکیا یارمەتی داعش دەدات کەسێـکی" نزمە."

بەڵام پـێشتر هەر لە هەمان کۆبوونەوە، خەڵوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی لەشکری تورکیا وتارێـکی پـێشـکەش کرد و گوتی هەتا ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا نزیکەی 1300 چەکداری داعشیان لە عێراق و سوریا کوشتووە. هەروەها شوێن و چەکێـکی زۆری داعشیان تێـکشکاندووە.

ڕۆژی یەکشەممەش ئەردۆغان لە وتارێـکیدا ڕەخنەی لە وڵاتانی هاوپەیمانان گرت و گوتی تورکیایان بە تەنیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش جێهێشتووە.

XS
SM
MD
LG