چوونە سەرەوەی باری ئاسایش لە بەنگلادیش پاش لە سێدارەدانی رێبەرێکی ئیسلامی
لە رۆژی چوارشەممە هەزاران پۆلیس لە بەنگلادیش بڵاوبۆنەتەوە پاش لە سێدارەدانی رێبەری پارتی سەرەکی ئیسلامی بە تاوانەکانی شەر لە وڵاتێکدا کە بە دەستی زنجیرەیەک لە تیرۆرکردنی چالاکانی سیکولار ولیبراڵەوە دەناڵێنی.
سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامی موتیعوالرحمان نزامی لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا لە زیندانی ناوندی دەکا پاش بریاری دادگای باڵا لە بە کۆمەڵ کوشتنی رۆناکبیراندا لە دەمی شەری سەربەخۆێ ساڵی 1971 دا لەگەڵ پاکستان لە سێدارە درا .
نیزامی کە وەزیری پێشووی حکومەت و تەمەنی 73 ساڵە، پێنجمین و هەرە باڵاترین رێبەرانی ئوپۆزسیۆنە کە لە دەمی هاتنە سەرکاری حکومەتی سیکۆلار و دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی شەر لە سێدارە بدرێن.