Accessibility links

بردنەوەی ساندەرس و ترامپ لە دەنگدانەکانی فیرجینیای رۆژئاوا


سیناتۆری ئیالەتی ڤیرمۆنت بێرنی ساندەرس لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی رۆژی سێشەممەی ئیالەتی ڤیرجینیای رۆژئاواWesr Virginia بردەوە کە سەرکەوتنێکی کەمی بە دەستهێناوە لە کەمی شاندەکاندا و بەڵێن داوە تا کۆتایی لەبەرامبەر وەزیری دەروەی پێشیندا را بوەستێت.

ساندەرس 51% دەنگەکانی بە دەست هێناوە لە کاتێکدا کلینتن 36%.

سیستمی رێژەیی کە دیمۆکراتەکان بۆ بە دەستهێنانی شاندەکان بە کار دەهێنن بەو واتاییە ساندەرس بەلای کەم 16 لە شاندەکان بە دەست دەهێنی لە کاتێکدا کلینتن هێشتا دەتوانی 11 بە دەست بهێنی. بەڵام لە کاتی ژماردنی ئەوەی پێی دەووترێ هەرە شاندەکان کلینتن 2،239 شاندی هەیە لە بەرامبەر 1،469. دیمۆکراتەکان پیویستیان بە 2،383 شاندە بۆ کاندیدی پارتەکەیان تا کۆنگرەی مانگی حەوت لە فیلادلفیا.

ساندەرس لە ئیالەتی ئۆریگن کە بریارە لە هەفتەی ئاێیندەدا دەنگ بدەن، لە رۆژی سێشەمە بە لایەنگیرانی ووت سەرەرای ئەوەی سەختیەکی لەبەر دەمدایە بەڵام تا دوواترین دەنگ تێ دەکۆشێ.

ترامپ کە تەنها کاندیدی کۆماریەکانە لە پێشبرگیەکە ماوەتەوە بە ئاسانی لە ڤیرجینیای رۆژئاوا و نبراسکا بردیەوە.

XS
SM
MD
LG