Accessibility links

دەشنێ ئیسماعیل: دایک واتای ژیانە بە هەمو ڕەنگەکانییەوە


دووهەم یەکشەممەی مانگی پێنج ڕۆژی دایکانە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەم ڕۆژە تەرخان کراوە بۆ ڕێزلێنان لە دایکایەتی و سوپاس کردنی دایکەکان. زۆر کەس بە بەخشینی چەپکە گوڵێک بە دایکیان هەستی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن.

جگە لە ڕهەندی کۆمەڵایەتی ئەم ڕۆژە گرنگی ئابوریشی هەیە، هەر چەند هەفتەیەک بەر لە ڕۆژی دایکان دوکان و بازاڕەکان پڕ دەبن لە دیاری و کارتی ڕەنگاو ڕەنگی تایبەت بەم بۆنەیە و لە ڕۆژی بۆنەکەدا ڕێستورانتەکان پڕ دەبن لە خێزانەکان بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش لەگەڵ دایکەکاندا بەسەر بەرن.

دەشنێ ئیسماعیل کوردێکی ئەمەریکاییە لە دەڤەری واشنتۆن لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە گرنگی ئەم ڕۆژەو سۆزی دایک دەکات. دەشنێ دەڵێت " دایک هەرچەندە لە نوسیندا وشەیەکی کورت و چەند پیتێکی کەمە بەڵام هەڵگری مانایەکی ئێجگار گەورەیەو پڕاو پڕە لە خۆشەویستی".

دەشنێ کە دایکی دوو منداڵە باس لەوەش دەکات کە منداڵەکانی بە چ جۆرێک خۆشەویستی خۆیان لەم ڕۆژەدا بۆ دەربڕیوە.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ دەشنێ ئیسماعیل

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:50 0:00

XS
SM
MD
LG