Accessibility links

ئەردۆگان پەیامێکی توند ئاڕاستەی ئەوروپا دەکات


سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان پەیامێکی توندی ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا کردووە، و دەڵێت کە پشتیوانانی مۆڵگەی کۆنەپارێزەکانی ئیستانبوڵ بۆ وڵاتێک کە رووبەڕوی هێرشەکانی تیرۆر دەبێتەوە؛ چاکسازیکردن لەیاسای دژە تیرۆردا ناچێتە ژێر هیچ لێپرسینەوەیەکەوە.

برۆکسڵ داوای چاکسازییەکی کردووە لەو پێنج دۆخە بۆ تورکیا کە بۆئەوەی بەپێی یاسا رێپێدراوبێت بەبێ ڤیسا گەشت بکەن بە ناو ئەوروپادا.

لەکاتێکدا ئەردۆگان وتبووی کە ئەوان دەڵێن ئێمە ڤیسا هەڵدەوەشێنینەوە لەکاتێکدا ئەمە بارودۆخەکەیە، من داوای لێبوردن ئەکەم، ئێمە بە ڕێگەی خۆماندا دەڕۆین و ئێوەش بە ڕێگەی خۆتان.

برۆکسیل گلەیی ئەوەی کردبوو کە یاسای دژە تیرۆری تورکیا یاسایەکی بەرفراوانە، بەڵام ئەردۆغان سورە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی رووبەڕووی دوو هەڕەشەی وەک یەک بۆتەوە لەلایەک سەرهاڵداوانی کورد و لەلایەکی دیکەوە تیرۆریزمی داعش، کەواتە پێویستە یاساکان بەرفراوان بکرێت لەبری ئەوەی بچوکبکرێتەوە.

رەخنەگران پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە یاساکانی دژە تیرۆری بە زۆری دژی ئەو رەخنانەن کە لەسەرۆک دەگیرێت و دژی ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتە لەبری ئەوەی کە بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بێت. سەدان ئەکادیمیستی تورکی کەوتنە ژێر چاودێریکردن بەپێی یاسای دژە تیرۆری وڵاتەکەو لەبەرئەوەی واژۆی یاداشتنامەیەکیان کردووە کە کۆتاییبهێنرێت بە هەڵمەتە سەربازییەکان بۆ سەر سەرهاڵداوانی کورد و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی. هاوکات چوار ئەکادیمیست لە پڕۆسەی داگاییکردندان.

رۆژی هەینی دادگای تورکیا حوکمی بەسەر دوو رۆژنامەنوسی ناوداردا دا، بە ناوەکانی جان دۆندار و ئەردەم گوڵ بەهۆی ئەوەی کە وتاریان بڵاوکردبۆوە تیایدا حکومەتیان تاوانبارکردووە بەوەی کە چەک بە قاچاخ دەنێرێت بۆ سەرهەڵداوەکانی سوریا. هاوکات حوکمەکەیان وایکردووە کە نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپاش زیاد بێت لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە تورکیا.

ئەردۆگان پێنج شەممە هەڵوێستێکی توندی نواند سەبارەت بەوەی کە دەبێت یاساکانی دژە تیرۆر بگیرێتە بەر کە دەستلەکارکێشانەوەی داود ئۆغلۆی سەرۆک وەزیرانیشی لێکەوتەوە. ئەمە زۆر بە بەرفراوانی بڵاوکراوەتەوە کە ئەردۆگان زۆری لە داودئۆغلۆ کردووە بۆ ئەوەی پاشەکشێ بکات. لەکاتێکدا داودئۆغلۆ ئەندازیار و بزوێنەرەی سەرەکی هێز بووە لە پشتی رێکەوتنامەکەی تورکیاوە لەگەڵ برۆکسیڵ بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران کە داخڵی یۆنان بوون بە ئاڵۆگۆڕکردنی بەخشینی رەزامەندی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی تورکیا بەبێ ڤیسا.

سەرباری لەناوچوونی سیاسەتی داودئۆغلۆ، زانای زانستە سیاسییەکان تورکیا جەنگیز ئاکتار دەڵێت؛ لەوە دەچێت ئەوروپا هەوڵبدات لەئەردۆگان تێبگات.

"ئەوروپا و بەتایبەتی خاتوو مێرکڵ زیاد لەپێویست بەختەوەربوو مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، لەبەرئەوە بەردەوام دەبن وەک ئەوەی پێشتر کە راستەوخۆ کاریان لەگەڵدا کردووە."

شیکەرەوەکان دەڵێن کە هاوکاری ئەوروپا لەگەڵ تورکیادا بەتەواوەتی ئەو بەهایە جێگیردەکات بۆ برۆکسیڵ. هەتا ئەوکاتە رێکەوتننامەکەی لەگەڵ ئەنکەرەدا بەردەوام دەبێت تا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەتورکیاوە چوونەتە یۆنانەوە لە هەزاران کۆچبەرەوە کەمبێتەوە بۆ سەدان.

بەڵام ئانکەرە ئەوروپای ئاگادارکردەوە کە ئەگەر شکست بهێنن لە پێدانی رەزامەندی گەشت بەبێ ڤیسا بۆ هاوڵاتیانی خۆی، چاودێرێک دەڵێت ئاگادارکردنەوەکە لەلایەن ئەردۆگانەوە ئەوە نیشاندەدات کە دەزانێت چ هێزێکی بەدەستەوەیە بەرامبەر ئەوروپا، لەبەرئەوە دوودڵ نیە لەبەکارهێنانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00


XS
SM
MD
LG