Accessibility links

دکتۆر موسەنا ئەمین: ئێمە خۆ بەتەمانین لێرە دابنیشین و موچەی حەرام بخۆین


پێدەچێت هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدرابێت بۆ ئەگەر و نەگەری گەڕانەوەی نوێنەرانی کورد بۆ بەغدا و بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشداری کورد لەو کۆبوونەوانەدا بە گرنگ ناودێر دەکات و ئاماژەی بەوە ئەو کردووە ئەو دانیشتنانە بەبێ بەشداری کورد نابن.

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت هەموو سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیاریان داوە کە جارێ نەگەڕێنەوە بۆ بەغدا تا ئەو بەرچاوڕوونییەک دێتە ئاراوە و دەشڵێت پێویستە کۆبوونەوەیەک بکرێت لەگەڵ مەکتەب سیاسییەکانی هەر پێنج لایەنەکەی فراکسیۆنیان هەیە لە بەغدا تا بە بڕیارێکی هاوبەشی کوردستانیانە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

ئایا بڕیاری ئەگەر و نەگەری گەڕانەوەی نوێنەران بۆ بەغدا لەلای مەکتەب سیاسی حیزبەکانە یان لای نوێەران خۆیانە؟

دکتۆر موسەنا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت "ئەو کەسانەی ئەو قسانە دەکەن دیارە هیچ ڕۆشنبیری سیاسییان نییە، دەنا هەر فراکسیۆنێک لە حیزبێکەوە هەڵدەقوڵێت و سەرنجام ئەو فراکسیۆنە نوێنەرایەتی ئەو حیزبە دەکات لەو پرسانەی بە تایبەتی کوتومت سیاسین"

ژیار موحەمەد، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG