Accessibility links

ئەو جووتە برایەی لە پاکستان بە منداڵی خۆر دەناسرێن


Abdul Rasheed, 9, front, and Shoaib Ahmed, 13, lie in a bed at a hospital in Islamabad, Pakistan, May 5, 2016. The boys are normal active children during the day, but lapse into a vegetative state — unable to move or talk - once the sun goes down.
Abdul Rasheed, 9, front, and Shoaib Ahmed, 13, lie in a bed at a hospital in Islamabad, Pakistan, May 5, 2016. The boys are normal active children during the day, but lapse into a vegetative state — unable to move or talk - once the sun goes down.

ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت پرێس دەڵێت دوو برا لە پاکستان ئەوانەی بە منداڵی خۆر ناسراون ، مەسەلەکەیان بە تەواوی پزیشکانی پاکستانی سەرسوڕ هێناوە.

ئەو جووتە برایە کە تەمەنیان 9 و 13 ساڵانە لە کاتی رۆژدا چالاکن ، بەڵام هەر کە خۆر ئاوا دەبێت هەردووکیان دەچنە سوڕی لە هۆش چوون و ناتوانن نە بجوڵێن و نە بڕۆن. " جەواد ئەکرەم" پرۆفیسۆری پزیشکی لە ئیسنستوتی زانستی پزیشکی بە ئاژانسی ئەسۆسییەت پرێسی گوتوە ئەو هیچ زانیاری لەسەر ئەم دیاردەیەی ئەو دوو برایە نیە. دەشڵێت ئێمە وەک ئاستەنگێک روانیومانەتە ئەم حاڵەتە. ئاماژەی ئەوەش دەکات کە پزیشکانی پاکستانی هەموو تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی دەکەن بۆ دیاریکردنی ئەو دیاردەیەی کە ئایا بۆچی ئەم جووتە برایە بە رۆژ چالاکن بەڵام ناتوانن چاوەکانیان هەڵبێنن ، هەروەها ئایا بۆچی هەر کە خۆر ئاوادەبێت ناتوانن هیچ بخۆن. دکتۆر جەواد ئەکرەم خۆی سەردانی ئەم دوو بارەیەی لە نەخۆشخانە کردوە.

ناوبراو گوتیشی حوکمەتی پاکستانی چارەسەری خۆڕایی بۆ ئەو دوو برایە دابین دەکات کە لە خانەوادەیەکی هەژارن.

وا ئێستا تاقیکردنەوەی پزیشکی چڕوپڕ بۆ ئەم جووتە برایە دەکرێت لە نەخۆشخانەی ئیسلام ئابادی پایتەخت . هاوکات سامپڵی خوێنیان رەوانەی پسپۆڕان لە دەرەوەی وڵات کراوە بۆ زیاتر شیکاری ، دکتۆر جەواد دەشڵێت لێکۆڵەراوان سامپڵی خۆڵ و هەوای گوندی ئەو خانەوادەی لێی دەژین وەردەگرن.

محەمەد هاشم باوکی جووتە براکە دەڵێت؛ من و هاوسەرەکەم ئامۆزاین، دوو لە کۆی شەش لە منداڵەکانیان لە سەرەتای تەمەنیاندا مردوون ، بەڵام دوو منداڵەکەی تریان ئاسایین و هیچ نیشانەی نائاساییان تیدا نیە. ناوبراو دەشڵێت من وای دەبینم کە ئەم دوو کوڕەم بە تیشکی خۆر توڕەدەبن.

بەڵام پزیشکان هەنوکە ئەو بیرۆکەیەیان رەتکردوەتەوە کە تیشکی خۆر هیچ رۆڵیکی لەو دیاردەیەدا هەبێت ، ئاماژەی ئەوەش دەکەن ئەو دوو برایە بە رۆژ دەتوانن بجوڵێن تەنانەت ئەگەر بخرێنە ژورێکی تاریکەوە یان لە رۆژێکی باران و زریانیشدا.

XS
SM
MD
LG