Accessibility links

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا دەیان چەکداری داعش دەکوژرێن


ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی تورکیا ئەنادۆلا ڕادەگەیەنێت تۆپخانەکانی تورکیا بۆمبارانی مۆڵگەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامییان کردووە لەو دیو سنوورەکانی سوریاوە و لەئاکامدا 50 ملیتان کوژراون و سێ بنکەی موشەکی و سێ ماشێنیان تێکشکێندراون.

هەمان ئاژانس دەشڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق و عەمبارەکانی چەک و تەقەمەنیان کردە ئامانج.

ئەو ناوچاونەی کە بوونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بریتین لە چەند ناوچەیەکی چیاکانی قەندیل ئەو شۆینەی بنکەی ڕێبەرایەتی پەکەکەی لێیە. پەکەکە لە پێناو بەدەستهێنانی ئەتۆنۆمی کوردەکانی تورکیا دەیان ساڵە خەبات دژ بە حکومەتی تورکیا دەکات ولەلایەن ئەنکەرە و هاوپەمانەکانی بە گروپێکی تیروریستی لەقەڵەمدراون.

هێرشەکانی لەشکری تورکیا لەکاتێکدایە کە تورکیا دووچاری دوو مەترسی گەورە لەلایەن پەکەکە و داعش بۆتەوە و لەوەتای ،مانگی حەوتی ڕابردۆوە شەش هێرشی خۆکوژی تێدا ئەنجامدراوە کە بونەتە مایەی گیان لەدەستدانی بەلایەنی کەم 200 کەس.

لەم دواییانەدا داعش ڕۆژانە شارۆچکەی کلیس لەناو تورکیا سەر سنووری سوریا موشەکباران دەکات و لەئاکامدا 21 کوژران و زیاتر لە 70 کەسی تریش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG