Accessibility links

دکتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د: پێده‌چێت وه‌ک وه‌زیره‌ كورده‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ین


دکتۆر دەرباز محەمەد وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانی ناو حكومه‌تی عێراقی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ین.

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له‌ میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی "هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ داواكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتودا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات و له‌وه‌ ده‌چێت ببێته‌ بڕیار".

دکتۆر دەرباز محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی گوتیشی " ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین هه‌ڵوێستی كورد نه‌كراوه‌ به‌ڵام له‌ ڕووی تیۆرییه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بگاته‌ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی عێراقی و ببینه‌ ئۆپۆزسیۆن وەک لایه‌نه‌ كوردیه‌كان.

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەگەڵ دکتۆر دەرباز.

XS
SM
MD
LG