Accessibility links

مه‌حمود ڕه‌زا: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق نه‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا چ نرخێکی هه‌یه‌؟

  • Wrya Kalle

حه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ڕووداوی هه‌ڵکوتانی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراقدا تێپه‌ڕی، هه‌ندێک له‌وپه‌رله‌مانتارانه‌ ئه‌و چه‌ند کاتژمێره‌یان له‌وڕووداوه‌دا چۆن به‌سه‌ربردوه‌.

ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ به‌غدا له‌چ ئاستێکدایه‌ و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ داوای گه‌ره‌نتی له‌عێراق ‌ده‌کرێت، ئایا گه‌ره‌نتی چی داواده‌که‌ن.

له‌مباریه‌وه‌ مه‌حمود ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "سه‌رۆکی پێنچ فراکسێۆنه‌که‌ی کورد کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و بڕیاریان داوه‌ له‌مکاته‌دا بۆ به‌غدا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بڕیارێکی یه‌کجاره‌کی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ نیه‌، پێویسته‌ به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ندیک پرس له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکه‌وه‌ین".

ده‌شلێت "ئه‌که‌ر حاڵ به‌م شێوه‌یه‌بێت و په‌رله‌مان نه‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت، زه‌لیل بکرێت و هێزێکی سیاسی به‌ناوی شه‌قامه‌وه‌ بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌بکات و بیه‌وێت به‌ئاره‌زوی خۆی یاسای پێده‌رکات، که‌واته‌ په‌رله‌مانتاران بگه‌ڕینه‌وه‌ و بچنه‌ ژێر کاریگه‌ری هێزێکی دیاریکراوه‌وه‌ ده‌بێت چ نرخێکیان هه‌بێت".

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ مه‌حمود ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG