Accessibility links

ئەردۆغان ڕەخنە لە یەکێتی ئەوروپا دەگرێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی تر ڕەخنەی لە یەکێتی ئەروەپا بۆ داواکاری نوێژەنگ کردنەوەی یاسای دژە تیرۆرس وەکو بەشێک لە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی هاووڵایانی تورکیا بتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەوروپا بکەن.

لە وتارێکی ڕۆژی شەممەیدا لە ڕێپێوانێک لە شاری مەلاتیای باشوری ڕۆژهەڵات، ئەردۆغان ڕایشیگەیاند جیهانی ئیسلامی چاویان لە تورکیا بڕیوە لەبەر ئەوەی بەربەرەکانی لەگەڵ جیهاندا دەکات.

یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات کە یاسای فراوانی تیرۆرسم نوێژەنگ بکاتەوە وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی ڤیزا کە ئەمەش بەشێکە لە ڕێککەوتنێکی فراوانتر کە تورکیا هاوکاری بکات لە ڕێگری کردن لە دەرچوونی پەنابەران بە کۆمەڵ بۆ ئەوروپا.

ئەردۆغان هەوڵ دەدات مانای تیرۆرسم فراوانتر بکات لە کاتێکدا کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ملیتانە کوردەکان لەلایەک و لەلایەکی تر گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG