Accessibility links

دوو هەفتە پاش مردنەکەی نهێنی نوێ لەسەر هونەرمەندی ئەمەریکای پرنس بڵاو دەکرێتەوە


دوو هەفتە پاش مردنی گۆرانی بێژی پاپی ئەمەریکایی پرنس، زانیاری نوێ لەسەری بڵاو دەبێتەوە.

ڕێکخراوێکی مرۆیی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پرنس، بە شێوەیەکی نهێنی هەزاران دۆلاری ناردووە بۆ پشتیوانی کردن لە منداڵانی بێباوانی ئەفغانی و کەسانی کەم ئەندام هەتا ئەو کاتەی مردووە.

نێوەندی پارسا لە کابول

نێوەندی پارسا لە کابول

پرنس هاوکاری دروست کردنەوە نێوەنی مەشق و ڕاهێنانی پارسای بنکە لە کابولی کردووە چاودێری کردنی کچان و کوڕانی بێباوانی لە کابول.

بەڕێوەبەری پارسا مەرین گوستاڤسۆن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو لە دڵەوە کەسێکی بەخشێنەر بوو. ئەمە بەشێک بوو لە ژیانی و ڕاینەدەگەیاند. ئەو نەیدەویست پەسنی بدەن. هەرچەندە پارەکە کەم بوو بە بەراورد لەگەڵ خەرجی بەرنامەکە، بەڵام ئەو هاوکاری کردین.

پارسا دەڵێت بەرنامەی گەشەپێدانی منداڵان بە مەبەستی بەهێز کردنی منداڵانی ئەفغانی و پاراستنیانە لە فریوی گروپە توندڕەوەکان.

XS
SM
MD
LG