Accessibility links

ئاگربەستەکەی حەلەب بۆ 72 کاتژمێر درێژ دەکرێتەوە


ڕوسیا دەڵێت ئاگربەستی هەستیاری شاری حەلەب بۆ 72 کاتژمێر درێژ کرایەوە لە کاتێکدا گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە نزیک شارەکە ڕۆژی شەممە شەڕی دژ بە لایەنکانی تری دەکرد.

وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ئەم درێژکردنەوەیە دەستپێشخەری مۆسکۆ بوو و هەروەها ئەمە لازقییەش دەگریتەوە. ئەم ئاگربەستە هەتا کاتژمێر 12:01 نیوەشەوی دوو شەممە لەسەر سێشەممە بەردەوام دەبێت.

ڕوسیا و ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابوردوو گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ درێژ کردنەوەی ئاگر بەستێک لە حەلەب کە بەپێی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا لەوێ بەهۆی چەند ڕۆژی شەڕی قورس لەوێ 286 کەسی سیڤیل کوژران لە ناویاندا 57 منداڵیش.

پێشتر لەشکری سوریا ڕایگەیاند ئاگربەستەکەی حەلەب تەنها بۆ 48 کاتژمێرە.

لەشکری ڕوسیا، بەرەی نوسڕەی سەربە ئەلقاعیدە لە سوریا تاوانبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات ئاگر بەستەکە تێکبدات بە ئەنجام دانی هێرش بۆ سەر حەلەب و هەوڵی دادانی بەربەست لە باشوری شارەکە.

لە ڕۆژی هەینی هاوپەیمانی یاخیبوان لە ناویاندا بەرەی نوسڕەش گوندی خان تومانیانی ژێر دەسەلاتی هێزەکانی حکومەت کۆنتڕۆڵ کرد.

شایانی باسە ئاگربەستەکە بەرەی نوسڕەو داعش ناگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG