Accessibility links

دادگایکردنی رۆژنامەوانێک لە تورکیا بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردوغان


Turkey Journalists On Trial
Turkey Journalists On Trial

رۆژنامەوانێکی تورکی لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی ئامادەی بەردەم داگا بووە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

مورات بەلگە كەسایەتی ئەکادیمی کە بۆ رۆژنامەی تەرەفی تورکی دەنوسێت ، ئەگەر تۆمەتەکان بەسەریدا سەلمێندران ، ئەوا رووبەڕوی چوار ساڵ حوکمی زیندانی دەبێتەوە بە هۆی ستونێکی کە تیدا سوکایەتی بە سەرۆکی تورکیا دەکات و دەڵیت ئەردوغان شەڕی لە دژی سەرهەڵداوانی کورد هەڵگیرسانەوە کە لە پیناو بەدەستهێنانی دەستکەوتە لە دەمی هەڵبژاردەنکاندا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە مورات بەلگە ئەمڕۆ لە میانەی تاوتوێکردنی کەیسەکەی لە دادگا نکوڵی لەوە کرد کە ئەو سوکایەتی بە ئەردوغان کردبێت . وەک هاوسۆزییەک بۆ رۆژنامەوانی تۆمەتبارکراو ، ئۆرهان پاموک خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ ئامادەی دادگاییەکەی ئەمڕۆ بوو. ئێستا لە تورکیادەستکراوە بە تاوتوێکردنی نزیکەی دوو هەزار کەیس لە دژی خەڵکان ئەوانەی بە سوکایەتیکردن بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان تۆمەتبار کراون.

رەخنە گران دەڵێن سەرۆکی تورکیا ئەو یاسایە ی قۆستوەتەوە ئەوەی کە پێشتر بەدەگمەن بەکار دەهێنرا بۆ دەمکوتکردنی دەنگی جودابیران ئێستا ئەردوگان ئەو یاسایە بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێنێت.

XS
SM
MD
LG