Accessibility links

ئاگربەستی دیمەشق بۆ 48 کاتژمێری تر زیاد دەکرێت


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنێت لەشکر ئاگربەستەکەی لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپزسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختیش بۆ 48 کاتژمێری تر درێژ کردۆتەوە.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕادەگەیەنێت لەشکری سەرۆک بەشار ئەسەد درێژە دەدات بە ڕاگرتنی شەڕ لە دەوروبەری پایتەخت و لازقییە کە لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دوابەدوای دوو هەفتەی توندوتیژیەکی زۆر لە وڵاتەکە.

ئاگربەستەکە حەلەب ناگرێتەوە کە گەورەترین شاری سوریایەو مەیدانی سەرەکی شەڕی نێوان سەرهەڵداوان و هێزەکانی سەر بە حکومەتە.

ئاژانسی دەنگوباسی تاسی ڕوسیا لە زاری ژەنەڕاڵی لەشکری سرگێ کورالینکۆ، بەرپرسی نێوەندی هەماهەنگی ڕوسیا لە سوریا، دەڵێت وتووێژەکان بەردەوامن لەسەر ئاگربەست بۆ حەلەب. دەشڵێت ئاگربەستەکەی دەوروبەری دیمەشق لەلایەن ڕوسیا و ئەمەریکاوە ئەنجام درا " بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێبەرانی سوریا و ئۆپزسیۆنی سوریا".

XS
SM
MD
LG