Accessibility links

ئارێز عەبدوڵا: حەیدەر عەبادی سەری لێشێواوە و لە ئاستی بەڕێوەبردنی ئێستای عێراقدا نییە

  • Balen Salih

ئارێز عەبدوڵا

ئارێز عەبدوڵا

خۆپیشاندانەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامن و هەروەهاش وەک ئاماژەی پێدەکرێت ئەندامە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەڵام وەک ئەندامێکی کورد لە پەرلەمان دەڵێت گەڕانەوەکەیان لەبەر پشووی فەرمییە نەک لەبەر ڕەوشە ناجێگیرەکەی بەغدا.

سەبارەت بە پێداچوونەوە بە چۆنیەتی بەوشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، ئارێز عەبدوڵا دەڵێت بێگومان پێویست بەو پێداچوونەوەیە هەیە چونکە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا بەرەو هەڵدێر دەڕوات و دەشڵێت ناکرێت هێزێک بیەوێت بە زەبری خۆپیشاندان و بە زەبری هەڵکوتانە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت، بە هەڕەشەکردن ویست و خواستی خۆی بەسەر لایەنەکانی تردا بسەپێنێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕوویدا بەرنامەیەکە لە لایەن هێزێکی بێ بەرنامەوە داڕێژراوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئارێز عەبدوڵا ئاماژەش بەوە دەکات حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیری عێراق تەنها دوو بژارەی لەبەردەستدایە و وەک دەڵێت یان ئەوەتا دەبێت دەستبەرداری دەسەڵات بێت یانیش لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا حکومەتێکی تۆکمە و بەهێز پێکبهێنیت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

‌‌

XS
SM
MD
LG