Accessibility links

موحسین ئەدیب: ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق روویدا کارێکی چاوەڕوانکراو بوو.

  • Smko Aziz

موحسین ئه‌دیب

موحسین ئه‌دیب

موحسین ئەدیب دەڵێت ئەوەی دوێنێ 30 ی مانگی نیسان لە بەغدا روویدا و لایەنگرانی موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدری هەڵیانکوتایە سەر تەلاری پەرلەمان ،کاردانەوەیەکی چاوەڕوانکراو بوو لەدژی چەندان ساڵ لە گەندەڵێ و بە تاڵانبردنی سامانی عێراق و مەبەستی سەرەکیش لەوەی دوێنێ بە ئامانجکردنی نوری مالیکی بوو ، لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆکی گەندەڵکارانە. هاوکات بەڕێز موحسین دەشڵێت هەڵکوتانە سەر پەرلەمانی عێراق لە دژی نە کورد و نە سونە و نە شیعە بوو ، بەڵکو لە دژی ئەو بەرپرسە باڵایانە بوو کە بۆ چەندان ساڵە سامانی وڵات بە تاڵانی دەبەن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێز موحسین ئەدیب نوسەر و مامۆستای زانکۆ سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG