Accessibility links

شێرزاد ئێزدی: ڕێگەنەدان بە من بۆ چوون بۆ هەولێر بە مەبەست بوو


شێرزاد ئێزیدی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ویستویه‌تی له‌ شاری سلێمانیه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ بازگه‌ی هه‌ولێر ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ ئه‌و شاره‌ و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی.

نوێنه‌ری كانتۆنا‌كانی ڕۆژئاوا گومانی خۆی نیشاندا كه‌ كاره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ست بوبێت و دەڵێت له‌ بازگه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له‌ ناسنامه‌كه‌م ڕێگریان لێكردم و منیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی منیش نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانم ئاگاداركرده‌وه.

پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانییەوە وتووێژێکی لەگەڵ شێرزاد ئێزیدی ساز داوە.

XS
SM
MD
LG