Accessibility links

ئەگەرونەگەری داخستنی گوانتانامۆ


لە ترۆپکی ئەوەی کە نزیکەی 800 کەس وەک شەڕکەری دوژمن ناودێر کرابوون لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە گوانتانامۆبەی کوبا، بەڵام ئێستا تەنها 80 کەس ماون و سەرۆک ئۆباما دەیەوەێت ئەو ناوەندە چۆڵ بکات و بەتەواوەتی دایبخات، بەڵام کۆنگرێس چەندجارێک رێوشوێنە یاساییەکانی گرتەبەر بۆ ئەوەی سەرۆک جارێکی دیکە ئەم شوێنە لە هیچ شوێنێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا نەکات بە بەندیخانە و (سکات پێری) نوێنەر دەیەوێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە.

خەڵکانی ئەمەریکا نایانەوێت تیرۆریستەکانی گوانتانامۆ لەکۆمەڵگەکەیان و لەنێو دەوروبەروو دراوسێکانیداو لە نزیک شەقام و قوتابخانەی مناڵەکانیاندا دەستبەسەر بکرێن.

پێری کە هەیڵی حاکمی کارۆلاینای باشوری بانگهێش کردبوو، ئەو کەسەی کە بە ڕاشکاوانە ڕایگەیەند کە نایانەوێت دەستبەسەرکراوەکان بگوازنەوە بۆ لەنگەری سەربازی چارڵستۆن، ئەو وتبوی کە ویلایەتەکەی ئیتر ئەوەی بەسە کە ساڵی پار مامەڵەی لەگەڵ ڕەوشەکوژییەکەی کەنیسەی چاڕڵستۆن بۆ خوێندنی بایبڵ کە لەلایەن بکوژێکی گومانلێکراوەوە بە ناوی دیڵن رووف ئەنجامدرا.

"هاوێنی پێشوو خەڵاکانی چاڕڵستۆن راستەوخۆ رق و کینە لەچاوەکانیاندا بەدیدەکرا، دەزانین کە رقێکی راستەقینە بوو، هەروەها دەمانزانی کە ئەمە چ ترسێکی بەدوای خۆیدا هێنا، ئێمە نامانەوێت جارێکی دیکە ئەمە ببینینەوە و بۆ هیچ ویلایەتێکی دیکەش نایخوازین. تیرۆریستەکان لەو شوێنانەی خۆیاندا بهێڵنەوە و لەشوێنەی کە دەبێت لێی بن، مەیانهێنن بۆ نیشتیمانەکەم."

دیموکراتەکانەکان لەیادکردنەوەکەدا بە ئامادەبوونی هەیڵی ئەوەیان یەک لایی کردەوە کە ناوی دیڵن رووف لەمرۆڤکوژێکی دیارەوە ناوبنێن تیرۆریستێکی ناوخۆیی، ئەندامێکی بەناوبانگیان بەناوی بێنی تامپسۆن ئەم ئاڵوگۆڕکردنەی بە هەیڵی کرد.

" ئێستا ئەو کەسەی ئەو تاوانەی ئەنجامدا لە چارڵستون هاوڕێ بوو؟ "

"بەڵێ"

"لەکاتێکدا هەر پرسێکی ئاسایشی دروستدەکات، بۆ زانیاری ئێوە بۆ خەڵکانی چاڕڵستون"

"ئێمە نامانەوێت ڕێی پێبدەین کە هەر پرسێکی ئاسایاشی دروستبکات، بەڵام ئەوەی کە ئێستاکە بە ئێوەی دەڵێم یادکردنەوەیەکی بەردەوامە"

هەیڵی دەڵێت کە من هەموو شتێک دەکەم کە لەدەسەڵاتمدا بێت بۆئەوەی کە نەهێڵم دەستبەسەرکراوەکان بهێنن بۆ ئەم ولایەتە و هاوکات لەزوربەی پانێڵەکانی کۆمارییەکاندا وتویانە هەروەها ئەوانیش دەیانەوێت دەستبەسەرکراوەکان لەشوێنی خۆیاندا واتە گوانتانامۆ بهێڵنەوە.

گوانتانامۆ
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00


XS
SM
MD
LG