Accessibility links

بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئسلام پتر لە سەد هەزار کەس لە دیاربەکر لە تورکیا گرد دەبنەوە.

  • Smko Aziz

رێورەسمی بۆنەی یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە شاری دیاربەکر لە تورکیا بە‌هێزترین نمایشی ئیسلامیەکان بوو لە ناوچەکەدا. پیران و لاوان لە هەموو شوێنێکەوە هاتبوون , هاواریان دەکرد یەزدان مەزنە و هەروەها کوردستانی ئیسلامی. کوردە ئیسلامیەکان و خەڵکانی دیکە لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئامادەی رێورەسمەکە بوون. وتاربێژانی بۆنەکە بەڵینیاندا هەرێـمەکە بگەڕیننەوە بۆ ئاینی رابردووی خۆی. رێکخەرانی رێورەسمەکە بەر لە گردبوونەوەکە نوسرا و چاپەمەنیان دەدایە خەڵکان و لە شاری دیاربەکر بانگەشەیان بۆ رێورەسمی بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دەکرد. تەواوی راپۆرتی پەیامنیری دەنگی ئەمریکا لە شاری دیاربەکرەوە دورەین جۆنز لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG