Accessibility links

خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامە


ڕۆژی یەکشەممە بەغدا کەوتۆتە لێواری پشێوی سیاسییەوە. ئەم شارە لە بارێکی نائاساییدایە، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندەران بەشێکی ناوچەی نێونەتەوەیی سەوزیان داگیرکردووە کە پێشتر پارێزراو بوو، یاسادانەران ڕایان کردووەو لەشکریش لە ئامادەباشیدایە. سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەش خۆپیشاندەرانی سەر بە مەلای ناوداری شیعەکان موقتەدا ئەلسەدر بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکانیان لەبەردەم ئەو پەرلەمانەی کە ئێستا چۆڵ کراوە و لە ئەو مەیدانەی بە مەیدانی ئاهەنگگێرانی ناوچەکە ناسرابوو کۆبونەوە.

یاسادانەرەکان ڕۆژی شەممە پەرلەمانیان چۆڵ کرد پاش ئەوەی خۆپیشاندەران هوروژمیان بردە نێو پەرلەمان. نزیکەی 60 یاسادانەر کە زۆربەیان کوردەکان و سەر بە لایەنی سوننەکان بوون لە بەغداوە چوون بۆ هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.

یەکێک لە ئەندامەکانی پەرلەمانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بارودۆخێکی زۆر ترسناک بوو بۆ هەمومان. و گوتیشی بەوە دەچێت سەدر بیەوێت لە ناوچەی سەوز بیانهێڵێتەوە تا بتوانێت فشارەکانی بۆ سەر حوکومەت زیاد بکات.

XS
SM
MD
LG