Accessibility links

تەقینەوەیەک لە غازیعەنتاب ڕوودەدات


ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرەوەی بنکەی پۆلیس لە شاری غازیعەنتاپی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەقییەوە و بەلایەنی کەم 2 کەس کوژران و 22 کەسی تریش بریندار بوون.

میدیای تورکیا لە زاری شارەوانی خۆجێیی غازیعەنتاپ عەلی یەرلیکیاوە ڕادەگەیەنێت زۆربەی بریندارەکان ئەفسەری پۆلیسن.

گرتە ڤیدیۆییەکان لە سەر تەلەفیزیۆنی NTV کە دەزگایەکی سەربەخۆیە، پشێوی و ئاڵۆزییەکانی پاش تەقینەوەکە لە دەرەوەی بالەخانەی بنکەی پۆلیس نیشان دەدەن لە کاتێکدا خەڵکی تەماشای شوشە شکاوەکان و وێرانکارییەکان دەکەن و ئۆتۆمبێلەکانی نەخۆشگواستنەوەش دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

غازیعەنتاب شەشهەمین گەورەترین شارە لە تورکیا کە دانیشتوانەکەی 1 ملیۆن و 5 سەد هەزار کەس دەبن و نزیکەی 55 کیلۆمەتر دوورە لەو ناوچانەی سنوری سوریاوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئیسلامیدایە. ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سوریایش پاش شەڕی سوریا ڕویان لەو شارە کردووە.

هەرچەند هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام جیهادییەکان پیشتر دوو تەقینەوەی هاوشێوەیان لە ئەستەنبوڵ لەمساڵدا ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG