Accessibility links

ئەندامێکی کۆنگرێس باس لە قەیرانی پەنابەران و ڕۆڵی کورد لە شەڕی داعشدا دەکات


ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا جێف فۆرتنبێری سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران ڕادەگەیەنێت کە پێشنیازی کردووە و بە ئاشکراش داوای ناوچەیەی پارێزاو دەکات بە تایبەتی لە دەڤەری موسڵ کە پاراستنی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیە و بە شێوەیەکی پەیوەندی هەیە بە حکومەتی ناوەندییەوە.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێز فۆرتنبێری ئەندامی کۆنگرێسی کۆماری و نوێنەری نێبراسکا دەشڵێت " ئێمە داوای بە ملیۆنان دۆلاری هاوکاری دەکەین بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێڕاق، ئوردن، تورکیاو لوبان بۆ هاوکاری پەنابەران".

لە درێژەی گفتوگۆکەیدا کە هاوکارمان دەخیلی شەمۆ لەگەڵیدا سازی دابوو بەڕێز فۆرتنبێری باس لە توندوتیژییەکان بەرامبەر ئێزیدیەکان و هەوەها قوربانییەکانی پێشمەرگەش دەکات.

دەقی وتووێژەکە

XS
SM
MD
LG