Accessibility links

‌‌نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لەمەڕ ڕەوشی عێراق دەردەبڕێت


هێزەکانی عێراقی گازی فرمێسک ڕژێنیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکار هێنا لە یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا لە کاتێکدا سەدان لە خۆپیشاندەرانی سەر بە موقتەدا ئەلسەدر بەردەوامن لە چوونە نێو باڵەخانەکانی حکومەتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕادەگەیەنێت هەزاران لە خۆپیشاندەران چوونەتە ناوچەی سەوزەوەو و بەربەستەکانیان شکاندووەو چونەتە نێو پەرلەمانەوە.

ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کە بنکەی لە ناوچەی سەوزە پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو و توندوتیژی دژ بە کاربەدەستانی هەڵبژێردراو مەحکوم دەکات و داوای هێورکردنەوەی ڕەوشەکەو ڕێزگرتن لە دەستوری عێراق دەکات. هاوکات دەشڵێت ئۆفیسەکەیان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لە بنەکەکەیان لە بەغداوە و لەگەڵ لایەنەکاندا کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشەکەو جێبەجێکردنی داواکاری خەڵکی بۆ چاکسازی.

XS
SM
MD
LG