Accessibility links

دوور خستنەوەی چەند وتارخوێنی مزگەوت لە هەولێر


له‌ شارى هه‌ولێر به‌ بريارێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف مەلا ئیدریس كاریتانی‌ وتاربێژى‌ مزگه‌وتی‌ اللـە اكبر و مەلا خالید گه‌ردی‌ وتاربيژي‌ مزگه‌وتی‌ ئیبراهیم گه‌ردی‌ و هه‌روه‌ها مەلا عوسمان كانی‌ كورده‌یی‌ وتاربێژى مزگه‌وتی‌ جودی‌ له‌ لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە لە وتاربێژی دوورخرانەوە، به‌م هۆيه‌شه‌وه‌ شه‌ر و ئالۆزى له‌ ناو مزگه‌وت درۆست بوو و چه‌ند كه‌س به‌م هۆيه‌وه‌ بريندار بوون.

عوسمان کانی کوردەیی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "دەنگی ناڕەزایی بەرزبۆتەوە لە پاش ئەم هەمو گەندەڵی و ناعەدالەتییەی کە هەیە بۆ یە بڕیارێکی نایاسایی دەرچووە بۆ دوور خستنەوەی منو چەند مامۆستایەکی تر بەڵام چونکە ئەو بڕیارە نایاسایی بوو ئێمە پابەندی نەبووین و ڕەفزمان کردەوە و وتاری هەینیمان پێشکەش کردو دواتر هێزێکی ئەمنی زۆر لە دەوروبەری مزگەوەتەکە بڵاو بوونەوە".

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند دوو لەو شەش مامۆستایەی کە بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوە دوور خراونەتەوە ئامادە نەبوون واز بهێنن بۆیە ئەگەر هێزە ئەمنییەکان لەوێ نەبوونایە ڕەنگە کارەسات ڕوویبدایە.

XS
SM
MD
LG