Accessibility links

چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە نێو باڵەخانەی پەرلەمان گیر دەخۆن و یەکێکیشیان بریندار دەبێت


سەدان خۆپیشاندەر بەسەر دیوارەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا سەرکەوتن و بۆ یەکەم جار ڕۆژی شەممە هوروژمیان بردە نێو پەرلەمانی عێراقەوە. هاوکات چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە نێو پەرلەمانی عێراقدا بوون و ئێستا لەوێ گیریان خواردووە.

کاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێرق لە سەر لیستی گۆڕان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئارام شێخ محەمەد، محەمود ڕەزا، ئاڵا تاڵەبانی، ئارێز عەبدوڵڵا و ڕێبوار تەها لە نێو خۆپیشاندەران گیریان خواردووە.

کاوە محەمەد دەشڵێت هوشیار عەبوڵڵا لە ئاکامی هێرش کردنە سە ئۆتۆمبێلەکەی بە سوکی بریندار بووە.

بەڕێز محەمەد دەشڵێت سەرۆکایەتی کۆمار لە هەوڵی ئەوەدایە هێزێک بنێرێت بۆ دەرباز کردنی ئەو پەرلەمانتارانە لە نێو خۆپیشاندانەکاندا.

XS
SM
MD
LG