Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە قەیرانی ئۆکرانیادا نزیکەی 10 هەزار کەس کوژراون


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت لەو کاتەوەی ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا لە مانگی 4 ی ساڵی 2014 وە سەری هەڵداوە نزیکەی 10 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 20 هەزار کەسی تر بریندار بوون.
جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری سیاسەت تێد بروک زەریهۆن بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند کە ژمارەی زیانە گیانییەکان لەم کاتەدا 30 هەزار و 729 کەسە کە 9 هەزارو 333 کەسیان کوژراون و 21 هەزارو 396 کەسیان بریندار بوون.
بەڕێز زەریهۆن گوتیشی دووا ڕووداو لە 27 ی مانگی 4 ڕوویدا کاتێک بەهۆی تۆپبارانی ئۆلینیڤکا نزیک شاری دۆنیسک 4 کەسی سیڤیل کوژران و هەشت کەسیش بریدنار بوون.
بەڕیز زەریهۆن ڕایشیگەیاند شەڕەکە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا هەتا ئاستێک بەرزبووەتەوە کە لە مانگی هەشتی 2014وە بەو شێوەیە نەبووە. کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش یەکەم کۆبوونەوەبوو لە ساڵی 2015وە لەسەر ڕەوشی ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG