Accessibility links

دادپرسانی ئەڵمانی ئەندامێکی داعش دەستگیر تاوانبار دەکەن


دادپرسانی ئەڵمانی دەڵێن ئەوان ئەندامێکی دەوڵەتی ئیسلامیان بە فەرمی تاوانبار کردووە بەوەی گوایە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خەڵکی هان دەدات بۆ کوشتنی " بێبڕوایان" و سەرپێچی کردن لە یاسای کۆنتڕۆڵ کردنی چەکی ئەڵمانیا.

دادپرسانی فێدڕاڵی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە هاووڵاتیەکی ئەڵمانی تەمەن 27 ساڵان بە ناوی هاری س، کە پاشناوی ئاشکرا نەکراوە، هەتا مانگی 4 ی 2015 لەگەڵ یەکەیەکی تایبەتی دەوڵەتی ئیسلامی بووە لە سوریا. لەوێ مەشق و ڕاهێنانی لەشکری پێ کراوە لە ناویاندا مەشقی شەڕی تایبەت و بەکارهێنانی چەکی ئۆتۆماتیک و بەڵام لە دەوروبەری مانگی 6 ئەوێی بەجێ هێشتووە.

لە ناوەڕاستی مانگی 6 ئەو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی داعش بە زمانی ئەڵمانی دەرکەوت کە تیایدا داوا لە بینەرانی دەکات بەشداری جیهاد بکەن، ئەگەر ناتوانن بچن بۆ سوریا لە ناو ئەڵمانیا هێرش بکەن و "بێبڕوایان" بکوژن.

لە مانگی 7 و لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا دەستگیر کرا.

XS
SM
MD
LG