Accessibility links

پاش هەفتەیەک لە بۆردومانی سەخت حەلەب ئارام دەبێتەوە


چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا دەڵێن باکوری شاری حەلەب زۆر ئارامترە پاش چەند ڕۆژی تۆپباران و بۆردومانی سەخت کە دەیان کەسی تێدا کوژران.

بەهۆی ئەم کوشتنکاریانە شارەکە لە هاوینی 2012وە دابەش بوو کاتێک هێزەکانی ئۆپزسیۆن هێرشیان کرد و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کرد و جارێکی تر بۆوە مەیدانی شەڕی ناوخۆی سوریا.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە هیچ شەڕێکی سەخت لە ناو حەلەب ڕووی نەداوە. ڕێکخراوەکە دەڵێت هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بە درێژایی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 123 کەسی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداواندا کوشتووە و 71 کەسیش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت.

چالاکوانێکی بنکە لە شارەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی ڕاگەیاندووە بۆردومانەکان لە نیوەشەو بەدوواوە کەمتر بۆتەوە.

XS
SM
MD
LG