Accessibility links

24 هەمین ساڵیادی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا


بیست و چوارەمین ساڵیادی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، پـیرۆزبێت لە ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست و هەموو کارمەندانی دەنگی ئەمەریکا لێرە لە واشنتن و هەموو پەیامنێرە بوێرەکانی دەنگی ئەمەریکا لە هەرێم و لە بەغدا و دیاربەکر و ئەستانبوڵ و قامیشلو و عەفرین و کۆبانی کە لە شوێنی ڕووداوەکانن.

هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا، بە هاوکاری ئێوەی خۆشەویست بتوانین زیاتر خزمەتی بیسەرو بینەرەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بکەین لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانەدا کە ئێمە لێ دەبینن و دەبیستن. بە هیوای سەرکەوتوویی هەمووان و لە خۆشی و شادیدا بژین.

فەخریە جەوهەری

سەرۆکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

24 ی مانگی چواری 2016

XS
SM
MD
LG