Accessibility links

خۆرئاوا و مەترسییەکانی تیرۆر


چاودێران و ئەکادیمییەکان بە جیاوازیی ڕاوبۆچونیانەوە وتووێژ و نیگەرانییەکانیان لەوبارەیەوەیە کە تیرۆر تەنها کێشەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو کێشەیەکی شارستانی و کۆمەڵایەتی و کولتورییە...لەپشت هەر کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە، دنیایەک رەهەندی جیاواز و جومگەیی ئامادەگی هەیە، هاوکات ئەو رەهەندە فیکریی و ئایدۆلۆژیی و مۆدێرنانە چین کە بە درێژایی مێژوو لەپشت رێکخراوە جیهادی و تیرۆریستییەکانەوە ئامادەگییەکی مەترسیداریان هەبووە؟

دوابەدوای ئەو هەڵمەتە تیرۆریستیانە، ئیتر ئەوروپا لەبەردەم بەرپرسیارێتی و بەخۆداچونەوەیەکی گەورەدایە لەڕووی یاسایی و شارستانی و چارەسەرکردنی جیهادییەکانی ناو خودی ئەوروپا و هاوکات ئەو خاڵە لاوازە ئاسایشی و شارستانیانە چین کە وا دەکات جیهادییەکان لە تۆڕێکی پەیوەندی چالاک دابن و لەشوێنە هەستیار و گشتییەکاندا کردەوەی کوشندە ئەنجامبدەن.

ئایا حاڵەتی ئامادەباشی سەربازی و پڕکردنی شەقامەکان بە ماشێنی سەربازی دەتوانن بەر بە تیرۆر بگرن لە خۆرئاوا؟

سەبارەت بەو تەوەرانە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ ئەکادیمی و یاساناس کاروان کەمال شەریفدا سازکردووە.

کاروان کەمال لەبارەی گرفتی رۆژئاوا لەگەڵ تیرۆردا دەڵێت "رۆژئاوا لە ململانێیەکی دوورودرێژی چەند سەد ساڵەدا لەگەڵ دامەزراوەی ئاینی مەسیحی توانی بگات بەم ئاستە لەشارستانی و ئەم ئاستە لە دەوڵەتداریی و لەیاسا و بە مەدەنیکردنی یاساکان و دامەزراوەی ئاینی و بە دامەزراوەییکردنی ئازادییەکان و مافەکان بە جۆرێک کە دەوڵەت پارێزەری سنوری مافی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە بێت".

هەروەها دەڵێت "کاتێک ئیسلامییەکان دەگەنە ئەوروپا ئەم حساباتەی لەگەڵدا ناکرێت، راستەوخۆ هەمان ئەو مافانەی پێدەدرێت کە دابینکراوە بۆ ئاینی بە مەدەنیکراوی وەک ئاینی مەسیحی، لەبەرئەوە ئیسلامی سیاسی لەم ڕووەوە سودمەند و بەهرەمەند دەبێت بەوەی کە بۆشاییەک هەیە کە دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی تیادا تاوبداتەوە و خۆی تیادا مانفێست بکاتەوە وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی کە لەکەڵکەڵەی حوکمڕانی و گرتنەدەستی جڵەوی حوکمڕانی هەبێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:27 0:00

XS
SM
MD
LG