Accessibility links

وردەکاری شەڕەکەی قەزای خورماتوو


بەهۆی شەڕی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو ژمارەیەک چەکداری هەردوولا گیانیان لەدەست داوە. لە ئیستادا بەرپرسانی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ هێورکرندنەوەی بارودۆخی ئەو قەزایە. فەخرەین ئەحمەد فەرماندی پێشمەرگە لە خورماتوو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " حەشدی شەعبی شەڕی لە دژی کورد دەستپێکردووە و تا ئێستا پێشمەرگە لەبەرگریدایە".

بەڕێز ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لەسەر باڵەخانەکان بڵاوەیان کردووە و بە چەکی قەناس تەقە لە پێشمەرگە و دانیشتوانە کوردەکەی خورماتوو دەکەن.

شەڕی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی کاتێک بەرپابوو کە شەوی ڕابوردوو تەقە لە ماڵی ئەفسەرێکی کورد کرا و پاسەوانەکانی ئەفسەرەکەش وەڵامیان دانەوە. ئەمەش بوو بە هۆی دەستپێکردنی شەڕێکی بەربڵاو کە تەواوی قەزاکەی گرتەوە.

نەجات حسێن فەرماندەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە کرد ئەو شەڕەی کە لە خوماتوو سەریهەڵداوە دەستێکی گەورەی لە پستەوەیە و درێژکراوەی ئەو شەڕەیە کە لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە نێوان حکومەتی سوریا و یەپەگە سەریهەڵداوە.

ناوبراو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دەستێک هەیە لەم کاتەدا کە جەبهەی داعش لاواز بووە دەیەوێت شەڕ لە نێوان کورد و شیعە هەڵگیرسێنێت".

لە نێوان شەڕەکەی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیدا 3 پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان پلەی لیوای هەیە.

نەهرۆ محەمەد کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی خورماتوو ئاماژەی بەوە کرد 5 پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە 12 پێشمەرگەش بریندار بوون.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر لە گەرمیان

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG