Accessibility links

سەرۆک ئۆباما سەردانی ئەڵمانیا دەکات


سەرۆک ئۆباما کۆتایی بە سەردانەکەی بەریتانیای هێناو گەیشتە ئەڵمانیا لەوێش لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە و وتووێژ لەسەر ئابوری جیهانی، تێرۆرسم و ئاسایشی هەردوو بەری ئۆقیانوسی ئەتلانتیک و ژمارەیەک دۆسێی تریش دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژی سەردانەکەیدا.

سەرۆک ئۆباما لە هانۆڤەر لەگەڵ خانم مێرکڵدا کۆدەبێتەوە. ڕاوێژکارێکی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت باراک ئۆباما بە گرنگی زانیوە سەردانی ئەڵمانیا بکات لە دوا ساڵی پۆستی سەرۆکایەتییەکەیدا چونکە ئەنگێلا مێرکل کەسێک بووە لە هاوبەشە نزیکەکانی لەم ماوەیەی کە لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بووە.

ڕۆژی دووشەممەش سەرۆک ئۆباما بە وتارێک کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت سەبارەت بە ئایندەی پەیوەنییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا.

پێشتریش لە میانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی بەریتانیدا سەۆرک ئۆباما ئاگاهی داوە بە بەریتانیا ئەگەر لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە لە ڕیفڕاندۆمەکەی کە بڕیارە ڕۆژی 23 ی مانگی 6 بکرێت ئەوا ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی لە نێوان لەندەن و واشنتۆندا دەشێت 5 بۆ 10 ساڵ دانوستاندنی بوێت.

سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لە بەریتانیا بوو داکۆکی لە مانەوەی بەرتانیا دەکرد لە ناو یەکێتی ئەوروپادا ئەمەش لەو وتارەیدا نوسیبووی کە لە ڕۆژنامەی دەی تێلگرافدا بڵاو بۆتەوە جەختیشی کردۆتەوە کە بەریتانیا بە مانەوەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بەهێزتر دەبێت. هەندێک لە یاسادانەرانی بەریتانی سەرۆک ئۆباما بە دەستێوەردان لە کاروباری بەریتانیادا گوناهبار دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:29 0:00

XS
SM
MD
LG