Accessibility links

پلانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەبێت


حەشدی شەعبی پلانی داڕشتووە بۆ ئەوەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ژمارەیەک لیوا و فەوجی سەربازی لە گەنجانی کورد پێکبهێنێت و بەرپرسانی کوردیش ئەو کارە بە جاشێتییەکەی سەردەمی بەعس بەراورد دەکەن.

ئەبومەهدی مونتەزر فەرماندەی لیوا لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " داوامانکردووە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی موسڵ لە ناوچە جێناکۆکەکان لیواو فەوجی تایبت بۆ گەنجانی کورد دروست بکرێت".

لە ئێستادا حەشدی شەعبی لیوایەک چەکداری کوردی هەیە کە لە نزیکەی دوو هەزار چەکدار پێکهاتوون و سەرجەم چەکدارەکانی ئەو لیوایە کوردی فەیلی دانیشتووی بەغدا و کوردی شیعەی خانەقین و مەندەلاوین.

عەقید کاوە محەمەد فەرماندەی پێشمەرگە لە پارێزگای دیالە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەوان بە وردی ئاگاداری پلانەکانی حکومەتی عێراقن و لە داهاتوودا لە دژی کورد هەرچی پێبکرێت دەیکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەردا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

XS
SM
MD
LG