Accessibility links

بەهۆی دوو هێرشی خۆکوژی دەیان کەس لە بەغدا دەکوژرێن


بەهۆی هێرشی خۆکوژی کە هێزکانی ئاسایشی لە دوو گەڕەکی بەغدا کردبوو بە ئامانج بەلایەنی کەم 14 کەس کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

بەرپرسێکی پۆلیس بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پشکنینی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی حوسێینیە تەقیوەتەوە و 6 کەسی سیڤیلی و 4 سەربازی تێدا کوژران. هەر ئەو پۆلیسە گوتوشیەتی 28 کەسی تریش بریندار بوون. ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی میلیەت بڵاویان کردۆتەوە بەرپرسیاری ئەو هێرشەیان گرتۆتە ئەستۆ.

ئەفسەرێکی تری پۆلیسیش ڕایگەیاندووە هاوکاتی ئەو تەقینەوەیە هێرشبەرێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی کێشاوە بە کاروانێکی لەشکریدا لە گەڕەکی عەرەب جبوور و4 سەرباز کوژراون و 8ی تریش بریندار بوون.

شایانی باسە ڕۆژی هەینیش هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر حسێنیەیەک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی ڕدوانییە 13 کەس کوژران و 35 کەسی تریش برندار بوون.

XS
SM
MD
LG