Accessibility links

هێرشی موشەکی بۆ سەر سنوری تورکیا کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە


کاربەدەستان و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن چوار موشەک لە سوریاوە گیراوەتە ناوچەیەکی سنوری تورکیا سێ منداڵی سوریای و پیاوێکی سوریای کوژراون و هاووڵاتیەکی تورک و پێنج هاووڵاتی سوریایش بریندار بوون بەهۆی ئەو مەشەکانەی کە لە شارۆچکەی کلسی داوە. ئەو ناوچەیە ئێستا پەنابەرانی سوریایی زیاتر تێدایە بە بەراوەرد لەگەڵ خەڵکی شارۆچکەکە.

یەکێک لە موشەکەکان لە نزیک خوێندنگایەکی ناوەندی ناوچەیە تەقیوەتەوە لەوێ پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان و کوڕێکی 14 ساڵان بریندار بوون. ئاژانسی دەنگو باسی ئەنادۆڵو ڕادەگەیەنێت پیاوەکە پاشان لە نەخۆشخانە بەهۆی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.

موشەکەکانی کە پێشتر بەر باخێکی زەیتون و باڵەخانەیەک کەوتبوون کە ئۆکسجینی نەخۆشخانەی تێدا عەمبار کرابوو هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ئەم ناوچەیە نزیکەی ڕۆژانە هێرشی موشەک دەکرێتە لەو ناوچانەی ناو سوریاوە کە لە لایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هەفتەی ڕابوردوو فڕۆکە جەنگییەکانی هەڵمەتی دژە بە داعش بەر ڕێبەرایەتی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر بنکەکانی سەرهەڵداوان لە ناوچەکانی ناو سوریای سنوری تورکیا، ئەمەش وەکو وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکان بۆ سەر کیلس.

XS
SM
MD
LG