Accessibility links

موحەمەد ناجی: بەهۆی قەیرانی سیاسی عێراقەوە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ دوادەکەوێت

  • Balen Salih

موحەمەد ناجی موحەمەد عەلی

موحەمەد ناجی موحەمەد عەلی

وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگاتە بەغدا بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ سەرکردە لەشکریەکانی ئەمریکا و هەروەهاش لەگەڵ ڕێبەرانی عێراقدا لەسەر چۆنیەتی لەناوبردن و تێکشکاندنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی.

موحەمەد ناجی موحەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دەڵێت هیچ ڕژدییەک لە هەڵوێستی وڵاتە یەکگەرتووەکانی ئەمریکادا نابینێت لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا و دەشڵێت ئەمریکا دەیتوانی ڕۆڵێکی گەورە ببینێت لە ئاڕاستەکردنی لێدانێکی ڕاستەقینە لە داعش و بە تایبەتیش لەو ڕێگە سەرەکیانەی کۆمەک و کەرەستە و کەلوپەلی لێوە دەگەنە لای ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە لە سوریا و لە عێراقیشدا.

موحەمەد ناجی دەڵێت داعش توانایی هەیە لەم کات بۆ ئەو کات خۆی ڕێکبخاتەوە بەهۆی ئەو کۆمەک و یارمەتیانەی پێی دەگەن لەوانە؛ ئەو خەڵکانەی لە وڵاتانی ئەوروپاوە پەیوەندی بەم ڕێکخراوە تێرۆریستیەوە دەکەن و باسیش لەوە دەکات ئەم هەموو کۆمەکانەش لە ڕێی تورکیاوە دەگەنە داعش.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ موحەمەد ناجی موحەمەد عەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات یەکێکیشە لە سەرکردەکانی هێزی حەشدی شەعبی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی راپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG