Accessibility links

که‌شتی ئاسمانی کاسینی له‌نێوان ئه‌ستێره‌کانی واڵایدا سه‌رچاوه‌ی تۆز ده‌ستنیشان ده‌کات.


که‌شتی واڵایی کاسینی که‌له‌ساڵی 2004ه‌وه‌ تائێستا له‌خولگه‌ی هه‌ساری ساتۆرن واته‌ (که‌یوان)دا ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌پێی دوا تۆیژینه‌وه‌ ده‌رده‌خات‌ تۆز له‌نیوان ئه‌ستێره‌کاندا هه‌یه‌.

کاسینی به‌ئامێرێکی شیکرنه‌وه‌ی تۆزی گه‌ردوون بۆ واڵایی هه‌ڵدراوه‌ و تائێستا به‌ملێۆنها نموونی تۆزی له‌واڵای شیکردوه‌ته‌وه‌ و زانیاریه‌کانی بۆ زه‌وی ناردوه‌، له‌مباریه‌وه‌ ناسا ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ئه‌و تۆزه‌ی که‌ وردیله‌ی سه‌هۆڵی تێدایه‌‌ و بۆ زه‌وی ده‌ێت له‌مانگێکی هه‌ساره‌ی که‌یوانه‌وه‌یه‌ ناسراوه‌ (ئینسیلادۆس).

ناسا ده‌شلێت له‌ساڵی 1990دا ناسا تێبینی و سه‌رنجی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تۆزی نێوان ئه‌ستێره‌کان سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ورێکی تۆزه‌ له‌نێوان هه‌ساره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ و به‌ئاراسته‌یه‌کی ‌دیاریکراو به‌خێرایی ده‌ڕوات، له‌مباریه‌وه‌ زانای ناسا نیکۆڵا ئه‌لتۆبیلی ده‌ڵیت "به‌هیوابووین بتوانین له‌ڕێگه‌ی کاسینیه‌وه‌ زانیاری زیاترمان ده‌ستکه‌وێت، ده‌مانزانی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای جێگایه‌کی ڕاست و تایبه‌ت بکه‌ین له‌واڵایی سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌دۆزینه‌وه"‌.

نیکۆلا ده‌شڵێت وردیله‌کانی تۆزی واڵای بریته‌یه‌ له‌مه‌گنیسێۆم و سیلیکۆن و ئاسن و کالسێۆم.

توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت دارایی ته‌ندروستی جیهانی به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌ ده‌روات.

شاره‌زایانی ئابووری ته‌ندروستی ئاگاهی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی یارمه‌تی خۆجه‌یی و نێوده‌ڵه‌تی ناتوانێت پێداویستیه‌کانی ئامانجه‌کانی جیهان دابینکات ئه‌وه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ستنیشان کراوه‌، 2 ڕاپۆرتی نوێ له‌لایان جۆزێف دیله‌مان شاره‌زای ئابووری له‌په‌یمانگای پێوانه‌و خه‌مڵاندنی ته‌ندروستی له‌سیاتڵ له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت قه‌یرانی دارایی که‌له‌ئاسۆدا به‌دی ده‌کرێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر 35 وڵاتی که‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت و له‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بۆ تاکه ‌که‌سێک خه‌رج بکرێت که‌ 86 دۆلاره‌ به‌هاتنی ساڵی 2040 که‌مبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

جۆزێف له‌مباریه‌وه‌ ده‌ڵیت "له‌شیکردنه‌وه‌ی داتای 184 وڵات ده‌رکه‌وتوه‌ ووڵاته‌ که‌مده‌رامه‌ته‌کان ناتوانن له‌یارمه‌تی دارایی چاودێری ته‌ندروستی گشتی سوودمه‌ندبن و یارمه‌تیه‌کانی نیوده‌ڵه‌تی به‌ره‌و پووکانه‌وه‌ ده‌چیت".

له‌ئێستادا یارمه‌تی حکومه‌ته‌کانی جیهان و ڕێکخراوه‌کانی پاره‌ ده‌به‌خشن ساڵانه‌ ده‌گاته‌ بڕی 36 ملیار دۆلار.

ڕاپۆرتکه‌ ده‌ڵێت هه‌ڕجه‌نده‌ ساڵانه‌ یارمه‌تیه‌کان له‌به‌رزبوونه‌وه‌‌دایه‌ باڵام ناتوانێت پێداویستیه‌کانی له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌ دابین کات و که‌لێنێکی گه‌وه‌ر له‌داهاتوودا دروست ده‌بێت.

فڕۆکه‌ی سۆلار ئیمپۆلس بۆ که‌شته‌که‌ی به‌دوری زه‌ویدا ئاماده‌ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌رپرسانی فڕۆکه‌ی ناسراو به‌ (سۆلار ئیمپۆلس) ده‌ڵین له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ دووباره‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ و ته‌واوکردنی که‌شته‌که‌ی به‌چواده‌وری زه‌ویدا ئه‌وه‌ی به‌قۆناغ ده‌یکات. له‌مانگی 3ی ساڵی پاردا 2015 په‌رپرسانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ڕایانگه‌یاند ئه‌م فرۆکه‌یه‌ له‌دوبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌فڕین ده‌کات.

ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ به‌وزه‌ی تیشکی خۆر کار ده‌کات و له‌سویسرا دروستکراوه‌، له‌مانگ 6ی ساڵی پار به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای پاتریه‌کانی ناچاربوو که‌شته‌که‌ی ڕاگرێت که‌ له‌ژاپۆنه‌وه‌ بۆ دورگه‌ی هاوایی بوو.

ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م فرۆکه‌یه‌‌ 35هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌ده‌وری زه‌ویدا ببڕیت، له‌ئێستاد کێشه‌کانی چاره‌سه‌کراون و سیسته‌می سارکردنه‌وه‌ بۆ پاتریه‌کانی دانراون و به‌هیوان بێگرفت بتوان دووباره‌ فڕۆکه‌که‌‌ به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوی ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وێت و پاشن بۆ شاری نیویۆرک له‌که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا به‌ره‌و دوا بنکه‌ی که‌ دوبه‌ریه‌ بفڕێت.

XS
SM
MD
LG