Accessibility links

سۆران عەلی خان: پرۆسەی دیمۆکراسی لە عێراقدا چەقیوە و حکومەتی تەکنۆکرات چارەسەری ناکات

  • Jani Diylan

Soran Ali Khan

Soran Ali Khan

سۆران عەلی خان: پرۆسەی دیمۆکراسی لە عێراقدا چەقیوە و حکومەتی تەکنۆکرات چارەسەری ناکات

وەکو لێکۆڵەران و چاودێران ئاماژەی پێ دەکەن عێراق هەمیشە لە گێژاوەیەکی رامیاریدا بوە و لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی تر. ئاخۆ حکومەتە تەکنۆکراتەکەی عەبادی چارەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانیانە؟

مامۆستا سۆران عەلی خان لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" عێراق خۆێ لە خۆێ دا هەر بە هۆێ پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانیەوە دەوڵەتێکی قەیراناویە هەر لە دێر زەمانەوە، پڕ کێشەیە، پڕ ئاژاوەیە، لایەنەکان لە ڕوانگەیەکی دوواکەوتووانەوە سەیری کێشەکان ئەکەن، بە ناو باسی دیمۆکراسی ئەکەن بەڵام لە راستیدا بە کردەوە کەسیان دیمکراسی نیین، هەر یەکە لە سەردەمەکانی کۆندا ئەژێ".

کاک سۆران هەر وەها دەڵێت" عێراق خۆێ لە خۆێدا لەسەر بنەمای (توافق) رێککەوتن و لە یەکتر تێگەیشتن بنیات نراوە، دەستوری عێراق، دەستورێکی ( توافق) یە، ئەمان لایەنی شیعی لە ناو پەرلەماندا ویستیان دەست بە سەر بارەکەدا بگرن وە بە بریارێکی خۆیان هەر سێ سەرۆکایەتیەکە بگۆڕن لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی کە حەیدەر عەبادی ( تبنای) دەکات و بە تەمای حکومەتێکی تەکنۆکراتە، بەڵام ئەمانە ئەزمۆنێکە نە بە تەکنۆکرات ئەڕوا وە نە بە نا تەکنۆکرات، چوونکە کێشەکە کێشەی لە یەک تێنەگەیشتنە، کێشەی نەبوونی ( متمانە و ثقەیە) بە یەکتر لە نێوان کورد و شیعە و سوننە".

کاک سۆران دەشڵێت" لایەنی شیعی بە تەمایە دەسەڵاتێکی مەرکەزی پتەو بۆ خۆیان درووست بکەن، تەنانەت زۆربەیان بە ناو باسی فیدرالیەت ئەکەن، باوەریان بە فیدرالیەتیش نیە، جا ئەم گەمەیەی کە ئێستاکە ئەکرێ گەمەیەکی دوو لایەنەیە، ئەمانە بە ناو چاکسازیەوە ئەیانەوێ هەندێ ئامانج بە دەست بهێنن. پرۆسەی دیمۆکراسی لە عێراقدا چەقیوە".

XS
SM
MD
LG